دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم له نێوان ده‌سهه‌ڵات وخهلكدا
نۆسینی: شێروان شێروانی
دوای قوناخبڕهكهی 17 شوباتی خوێناوی نه قه‌باره‌ی گه‌نده‌لی بچوكتربوو، ونه پروسه‌ی چاكسازی چوویه پهلیكانێكی بلندتر، دوخه‌كه به ههلپهرساری ماوه‌ته‌وه له په‌راوێزی گه‌وره‌بوونی ئه‌نجامه‌كانی ناعه‌داله‌تی و بێزاربوونی خه‌لكدا.
زور كه‌س ده‌پرسن كه ئایا بۆچی خه‌لك نارژیته سه‌ر شه‌قام سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ناعه‌داله‌تی بودجه و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و .. هتد. به‌ڕای من راستهیكهی ئه‌وه‌نیه كه خه‌لك ده‌ترسێت، ئێ خۆ ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كه ترسان بووایه خه‌لك پێش 17 شوبات وخۆپێشاندانهكهی سه‌رای ئازادیش ده‌بووایه بترسایه. به‌ڵام به‌رای به‌نده قهناعهتیك هه‌یه هه‌موومان له سه‌ری كۆكین؛ هه‌م ده‌سهه‌لات وههم جه‌ماوه‌ریش كه بریتی یه له‌وه‌ی؛ نه به‌ڵێنه چاكسازیه‌كان توانیان هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشی ببات و نه ئوپوزسیونیش بروای به پاكیجی سلمی ماوه و نه خه‌ڵكیش سیقه‌ی به خۆپێشاندانی ئاشتییانه ماوه.
بویه دوخه‌كه روژ به‌ر روژ مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له پاڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌م خه‌ڵك گله‌یی زورتره و هه‌م دهسههلاتیش پڕۆسه‌ی چاكسازی خه‌ساندوویه‌تی.
كه‌وابێ دوخه‌كه چ نه‌خشه‌یه‌كی له ههگبهدابێ، هه‌ر له زیانی ده‌سهه‌ڵات ده‌شكێته‌وه و چاوه‌رێش ده‌كرێ به ناسروشتی بته‌قیته‌وه وه‌ك چوون به ناسروشتی ده‌سهه‌لات بووبه ئه‌م دێوه، جارێكیان به ترس ونانبڕین و جارێكیان به تێپه‌راندنی چه‌ند یاسایێكی پولیسی و جارێكیشیان به دزینی سامانی ملله‌ت.
رووداوه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردووش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و باره ناسروشتیهبوون، تایبه‌ت ئه‌و رووداوانه‌ی له فورمی هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی زاخۆ و هه‌ولێردا ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌و سیناریویانه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وه‌لی هه‌رچیه‌ك بووبێت خۆ توره‌بونی خه‌لك ورهدكرنی ئه‌م فورمه حوكمرانیهی تیابووه.
ناسروشتی بوونی و ته‌قینه‌وه‌ی دوخه‌كه له‌م دوو فورمهدا هه‌رچیه‌ك بوبێت ره‌نگدانه‌وه‌ی بارودوخی ناسروشتی هه‌رێمی كوردستان بوو به ئمتیاز، بویه من قه‌ناعه‌تم وایه چون دوخه‌كه ناسروشتیه واش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناسروشتی چاوه‌رێمان ده‌كات.
خۆ له معادلاتی سایكولوجیشدا هه‌ر وابوویه، كه‌سیك تو رێگه پێ نه‌ده‌ی قسه بكات و رێگه‌ی جولان و ئازادیه‌كانی لێ زه‌وت بكه‌ی ده‌بێ چاوه‌رێش بكه‌ی روژیك دادێ تولهت لیبكاتهوه.
ده‌سهه‌لات كه كوتوبهندی خوپێشاندان بكات و لێدانی روژنامه‌ڤانان به چه‌ره‌سات بزانێت و گوێ بو خه‌لكی هه‌ژار رامهگرێت و هه‌ر خه‌ریكی دزینی سامانی گشتی بێت و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی خۆی بكاته شه‌به‌ح له‌سه‌ر ملله‌ت و ئوپوزسیون، چاوه‌رێ چیده‌كات ئیتر؟
26.07.2012