Kurdistan Center
for Democracy in the Middle East
Accueil En
Accueil Fra
Accueil Ku
accueilAr
Accueil En Accueil Fra Accueil Ku accueilAr
Khoyboun Flag
Home Page Accueil En Articles articles LangueArt
LangueArt archives
archives contact
contact titres livres
titres livres
www.kcdme.com
About us
about us
ئاڵا تاڵەبانی: ئەگەر پەرلەمانتارەکانی پارتی واز نەهێنن، مەلەفەکانیان هەڵدەدەمەوە

(سبەی):
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی، کە هاوکات بڕیاردەری فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانە لە بەغدا، هۆشداری دەداتە پەرلەمانتارەکانی پارتی و رایدەگەیەنێت، کە لە رابردوی خۆی ناترسێت و ئەگەر هێرشی بکرێتەسەر، بە توندی وەڵام دەداتەوە و مەلەفەکانیان هەڵدەداتەوە، هاوکات پێشیوایە، پارتی حیزبێکی عاقڵ نیە و هەرکەسێک قسەیان لە سەر بکات، ناشرینی دەکەن.
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بڕیاردەری فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رۆژنامەی (روداو)ی راگەیاند: خەڵکی باڵامان هەیە لە ناو حکومەتی عێراقدا و با بە ئێمە بڵێن شەڕ بکەین لە پەرلەماندا، چونکە هەندێک شت سیاسیە و ئێمە لە ناو پەرلەماندا ئازادنین، جاری واهەیە لە سەر مەسەلەیەک ویستومە قسە بکەم، بەڵام سەرکردایەتی کورد وتویانە بێدەنگبە و جارێ کاتی نیە.
سەبارەت بە قسەکانی شوان محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە هاوپەیمانی کوردستانی، کە رایگەیاندبو، چاودێری ئاڵا تاڵەبانی دەکات، ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە: ئایا شوان محەمەد جگە لە پەرلەمانتاری وەزیفەیەکی تری هەیە کە چاودێری من دەکات، هیوادارم ئەو هێرش و هەڵمەتی ناوزڕاندنە لە سەر من راگرێت، ئەگەرنا منیش مەلەفی زۆرم هەیە لەسەر پەرلەمانتارانی پارتی.
ئەو پەرلەمانتارە رەتیدەکاتەوە، بەرگری لە سەرۆکی هەرێم نەکردبێت و پێیوایە هەڵویستەکان جیاوازن، ئەوەشی خستوەتەڕو: بە درێژایی دو ساڵە کە نیگەرانین لە سیاسەتەکانی مالیکی، گوێم لێ نەبوە هۆشیار زێباری، کە وەزیری دەرەوەی عێراقە و سیاسەتزانێکی بە توانایە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیە و کەسێکی نزیکی بارزانیە، یەک رەخنە لە مالیکی بگرێت، یاخود بەرامبەر سیاسەتی مالیکی توند بێت، بە هەمانشێوە گوێم لێ نەبوە د. رۆژ نوری شاوەیس، بێتە سەر خەت و رەخنەی توند لە مالیکی بگرێت، بۆیە ئەو بۆچونە هەڵەیە کە دەڵێن یەکێتی لە بەرامبەر مالیکی توند نیە.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی، هۆشداری دەداتە ئەو پەرلەمانتارانەی پارتی، کە قسەی بۆ دروستدەکەن و ئاشکرایکردوە: ئەگەر قسەم بۆ دروستبکرێت، بە رێی یاسایی داوا لە سەر ئەو پەرلەمانتارانەی پارتی تۆمار دەکەم، ئێستایش هێرشێک لە لایەن پارتیەوە لە سەر منە و پێشبینی هەمو شتێک دەکەم، هیوادارم زیاتر تەجاوەز نەکرێت.
رونیشیکردوەتەوە: پەرلەمانتار هەیە پێشتر بەعسی بوە و ئێستا دێت، ناسنامەی نەتەوەیی دەداتە من.
بڕیاردەری فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی، ئەوەشی بە رۆژنامەکە وتوە: بۆم دەرکەوت کە پارتی حیزبێکی عاقڵ نیە، چونکە هەرکەسێک قسەی لە سەر بکات، ناشرینی دەکەن، حەز دەکەم پەیامێکیش بگەیەنم بە پارتی، کە من کەسێکم باوەڕی تەواوم بە پاکی خۆم هەیە، بۆیە ئەگەر قسە بکەن وەڵامیان دەدەمەوە، هەمو کەس ناوێرێت وەڵام بداتەوە، بەڵام من دەوێرم.